AP ١٤٠١ گوڵان ٩ ٠٩:٣٦

لە نوێترین هەڵوێستدا؛

نووری مالیکی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداریی دا

نووری مالیکی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداریی دا

سەرۆژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لێدوانێکی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هێنایە ئاراوە و لە ئەو بارەوە هۆشداریی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بووەتە ڕاستییەک و بەشێک لە عێراق قبووڵیان کردووە؛ بەشێکی دیکەش ئامادەی قبووڵ کردنین، چونکوو هەندێک لەلایەنەکان کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو بابەتە نییە. ئێمە نیسبەت بە ئەو بابەتە هۆشداریی دەدەین.

ماوەیەک لەمەوپێش جەبار مەعموور سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق هەوڵی هەندێک لە پارتەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەل ئیسرائیلی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئاسایی کردنەوەی پێوەند لەگەڵ ئیسرائیل تاوانە وهەر کەسێک بە دوای ئەوەوە بێت خائینە.

News ID 41744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha